عێراق 36 کەسی بیانی دیپۆرت کردەوە



لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە 36 کەسی بیانی دیپۆرت کرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوونی بەغدا ڕایگەیاند، 36 کەسیان لە ڕێی فڕۆکەخانەی بەغداوە دیپۆرت کردەوە.

ڕاشیگەیاند، هۆکاری دیپۆرتکردنەوەی ئەوە کەسانە بۆ سەرپێچیکردنی یایسای مانەوە گەڕانەوە، بێ ئەوەی ڕەگەزنامەکەیان ئاشکرا بکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکەی داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا ئاگاداریان بکەنەوە و ئەو بیانییانە داڵدە نەدەن کە سەرپێچی یاسای مانەوە دەکەن.

هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە
پێشت هەرزانکردنی نرخی نان و سەرنجێکی ئابورییانە
كۆمەڵگەی قسە و چا !
دواتر كۆمەڵگەی قسە و چا !
ەیوەندیدار