وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین دیاری کرا



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند، هاوکات وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی بڵاوکردەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، سەرەتا ئەمڕۆ تا کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری ئەم قۆناغەی بارانبارین لە ھەندێ ناوچە بەردەوامی دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەکان باران دەوەستێت و خێرای با کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ پێنجشەممە قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لە ئەنجامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە کاتەکانی بەیانیەوە دەستپێدەکاتەوە بەشێوەی بارانی پچر پچر و ھەندێک کاتیش ھەورە بروسکە چالاک دەبێت، لە کاتەکانی نیوەرۆی سبەینێ تا شەو ڕێژەی بارانەکە زیاد دەکات.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستەڕوو، مەودای باران فراوانتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بارینی بەفر لە ناوچە سنوریەکان و چیا بەرزەکاندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات.

 

610 نانەواخانەی هەولێر مانیان گرت و دەڵێن: دەست خراوەتە گیرفانمانەوە
پێشت 610 نانەواخانەی هەولێر مانیان گرت و دەڵێن: دەست خراوەتە گیرفانمانەوە
حکومەتی هەرێم دەربارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە
دواتر حکومەتی هەرێم دەربارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار