حکومەتی هەرێم دەربارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە، پرسی قەدەغەکردنی زیادەڕۆیی سەر شەقامەکانیش تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕالی کردووە.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەش بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.

کۆبوونەوەکە دوای سەردانەکەی ئەمدواییەی شاندی حکومەت هات بۆ بەغدا کە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ئەنجام درا و بە وتەی ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئابووری “گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا بە ئاراستەی چارەسەری کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا زۆر باشن”.

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین دیاری کرا
پێشت وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین دیاری کرا
چارەسەرکردنی گریانی منداڵی تازە لە دایکبوو چۆن دەکرێت؟
دواتر چارەسەرکردنی گریانی منداڵی تازە لە دایکبوو چۆن دەکرێت؟
ەیوەندیدار