لە سعودییە زمانی کوردی بۆ حاجییان و عومرەکاران بەکار دەهێنرێت



بۆ یەکەمین جار سعودییە ڕەزامەندی نیشاندا بە بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ ڕێنمایی کردنی حاجییان و عومرەکاران کە دەچنە ئەو وڵاتە.

لە میانی بەشداریکردنی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە گەورەترین کۆنگرە و پێشانگای حەج و عومرە لە جەددە – سعوودیە، داواکرا زمانی کوردی بۆ ڕێنماییکردنی حاجییان و عومرەکارانی کورد بەکاربهێنرێت و پەسەند کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ( شێخ نیاز راغب نەقشبەندی ) بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزیری حەج و عومڕەی کرد و ئەویش ئامادەیی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی .

ساڵانە هەزاران کەس لە هەرێمی کوردستانەوە ناویان بۆ بەجێگەیاندی فەریزەی حەج دەنووسن و زۆرێکیش ساڵانە عومرەدەکەن.

ئەو کەسانەی دەچنە سعودییە بە زمانی عەرەبی ڕێنمایی دەکران، هاوکات زۆرێک لە وڵاتان ڕێنماییەکانیان بە زمانی خۆیانە، ئەم هەنگاوەش وادەکات بۆ لەمەودوا حاجییان و عومرەکارانی کورد بە زمانی کوردی ڕێنمایی بکرێن.

توێژینەوەیەك: بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاردا زیانی نییە بۆ كاری كارمەندان
پێشت توێژینەوەیەك: بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاردا زیانی نییە بۆ كاری كارمەندان
وەزیری پێشووتری پەروەردە: ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان جێبەجێ‌ ناكرێت
دواتر وەزیری پێشووتری پەروەردە: ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان جێبەجێ‌ ناكرێت
ەیوەندیدار