وەزیری پێشووتری پەروەردە: ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان جێبەجێ‌ ناكرێت



 

وەزیری پێشووتری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەتەواوی لەگەڵ داوا ڕەواكانی مامۆستایانم و دەشڵێت: “منداڵی بەرپرسەكان لە خوێندنگە داخراوەكان ناخوێنن، بۆیە ساڵێكی تریش بایكۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان وەك ئەوەی دەیانەوێت جێبەجێ‌ ناكرێت”.

دڵشاد عەبدولڕەحمان، وەزیری پێشووتری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “بۆ مامۆستایانی ئازیز، 100% لەگەڵ داوا ڕەواکانتانم، بەڵام زۆربەی زۆری خاوەن دەسەڵات و ئەوانەش، کە کاریگەریان لەسەر دروست کردنی بڕیار لەهەرێم هەیە، نەمنداڵی خۆیان نە نەوەکانیان لە قوتابخانە داخراوەکانی ئێوە ناخوێنن”.

ڕاشیگەیاندووە، نەک ئەم وەرزەی تر، ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێ، داواکانتان وەک ئەتانەوێ جێبەجێ ناکرێ.

جەختیشی كردۆتەوە، درێژەدان بەیایکۆت ،تەنیاوتەنیا زیانی منداڵەکانی خۆتان و خەڵکە ئاساییە بێ چارەکەی لەدوایە.

دەقی نووسینەكەی مامۆستا دڵشاد:

خۆزگە هەڵەبم
بۆ مامۆستایانی ئازیز
سەرەتا دەمەوێ بڵێم،سەداسەد لەگەڵ داواڕەواکانتانم،وەلێ لەبەرئەوەی زۆربەی زۆری خاوەن دەسەڵات وئەوانەش کەکاریگەریان لەسەردروست کردنی بڕیار لەهەرێم هەیە، نەمنداڵی خۆیان نەنەوەکانیان لەقوتابخانە داخراوەکانی ئێوە ناخوێنن،نەک ئەم وەرزەی تر،ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێ،داواکانتان وەک ئەتانەوێ جێبەجێ ناکرێ.هەر لەبەرئەوەشە درێژەدان بەیایکۆت، تەنیاوتەنیا زیانی منداڵەکانی خۆتان وخەڵکە ئاساییە بێ چارەکەی لەدوایە.خۆزگە من هەڵەبم وسەرجەم داواڕەواکانتان جێبەجێ بکرێ.

لە سعودییە زمانی کوردی بۆ حاجییان و عومرەکاران بەکار دەهێنرێت
پێشت لە سعودییە زمانی کوردی بۆ حاجییان و عومرەکاران بەکار دەهێنرێت
مەسرور بارزانی و جەنەڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ کۆبوونەوە
دواتر مەسرور بارزانی و جەنەڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ کۆبوونەوە
ەیوەندیدار