توێژینەوەیەك: بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاردا زیانی نییە بۆ كاری كارمەندان



 

توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاركردندا ئەنجام درا و دەرئەنجامەكەی پێچەوانەی هەموو ئەو بۆچوونانەبوو، كە لەڕابردوودا پێیان وابوو دەبێتە هۆی سەرقاڵ كردنی كارمەندان و دواخستنیان لە كار و بەرهەمهێنان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (تێلێگراف)ی بەریتانی، توێژەرانی زانکۆکانی گالوای لە ئێرلەندا و زانکۆی مێلبۆرن لە ئوسترالیا لێكۆڵینەوەیان لە کرێکارانی کۆمپانیایەکی جیهانی دەرمانسازی ئەوروپی کردووە، کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەکارهێنانی مۆبایلیان لێ قەدەغەکرابوو تەنها بۆ مەبەستی کار نەبێت، ئەمەش بە هۆکاری تەندروستی و سەلامەتی، بۆئەوەی کارمەندان سەرقاڵ نەبن لەکاتی کارکردن لە ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان.

وەک کارمەندەکانی كۆمپانیاكە وتویانە، “لە ساڵانی ڕابردوودا، کە سنووردارکردنەکان وای لێکردن هەست بە گۆشەگیری بکەن لە جیهانی دەرەوە، بەڵام ئەمە زیانی بە بەرهەمهێنانیان دەگەیاند لە کێبڕکێ کردنی کۆمپانیاکان”.

توێژەران ئاماژەیان بەوەكردووە، کە 40 کارمەند لەکاتی کارکردندا مۆبایلە زیرەکەکانی تایبەتی خۆیان بەکارهێناوە، هەروەها بەراوردیان کردووە لەگەڵ 40 کارمەند کە بەهیچ شێوەیەک مۆبایلیان بەکارنەهێناوە و بۆیان دەرکەوتووە ئەو کارمەندانەی مۆبایلەکانیان لەکاتی کارکردندا بەکارهێناوە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنان و ئەدای کارەکانیان نەبووە، بەڵکو توانای مامەڵەکردنیان لەگەڵ کێشە خێزانی و کەسییەکان زیاد دەکات، ئەمەش هەستی فشار و گرژی دەروونییان کەمدەکاتەوە.

وەك لە توێژینەوەكەدا هاتووە، “بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەکاتی کارکردندا نابێتە هۆی سەرقاڵبوونی کارمەندان و تەرکیز لەدەستدانیان”.

پرۆفیسۆر ئیوین ویلان، کە سەرپەرشتی توێژینەوەکە دەکات دەڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەران ئاگاداری دەرئەنجامە نەخوازراوەکانی سەپاندنی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لە شوێنی کاردا بن”.

وتیشی، “ڕێگریکردن لە کارمەندان لە بەکارهێنانی مۆبایل دەتوانێت ناکۆکی نێوان کار و ژیانی کۆمەڵایەتی زیاد بکات، ئەمەش لە بەرامبەردا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەدای کار و ڕەزامەندی لە کار و خۆشگوزەرانی گشتی هەیە”.

 

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بكرێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بكرێت
لە سعودییە زمانی کوردی بۆ حاجییان و عومرەکاران بەکار دەهێنرێت
دواتر لە سعودییە زمانی کوردی بۆ حاجییان و عومرەکاران بەکار دەهێنرێت
ەیوەندیدار