ئیدریس مەسعود ئازاد کرا



کەمێك لەمەوبەر ئیدریس مەسعود، ئەو نانەوایەی کە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون، لە هەولێر دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسۆ هاشم، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش لە لێدوانێکیدا بۆ “خەڵك” هەواڵی ئازادکردنی ئیدریس مەسعودی پشتڕاستکردەوە.

سەبارەت بە چۆنێتی ئازادکردنەکەشی وتی: “هەر پەڕاوی بۆ نەکرابووەوە”.

دوێنێ لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون لە هەولێر، نانەوایەك بە ناوی ئیدریس مەسعود، بە توندی دژی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم قسەی کرد و داوایکرد چاکسازی لە سەرەوە دەستپیبکات نەك گوشار لەسەر نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون دروست بکەن.

چەند کاتژمێرێك دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئیدریس مەسعود لەلایەن هیزێکی ئەمنیی هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر 24 پارێزەری خۆبەخش ئامادەییان بۆ بەرگریکردن لە دۆسیەکەی ڕاگەیاند.

پارێزگاری هەولێر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئیدریسی نانەوا ئاشکرا دەکات
پێشت پارێزگاری هەولێر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئیدریسی نانەوا ئاشکرا دەکات
نوێترین زانیاری دەربارەی دۆسیەی نانەواکەی هەولێر
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی دۆسیەی نانەواکەی هەولێر
ەیوەندیدار