نوێترین زانیاری دەربارەی دۆسیەی نانەواکەی هەولێر



سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش پێشبینی دەکات ئیدریس مەسعود، ئەو نانەوایەی کە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون، لە هەولێر دەستبەسەر کراوە، ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسۆ هاشم، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش ڕایگەیاند، 24 پارێزەر ئامادەییان بۆ بەرگریکردن لە دۆسیەی ئیدریس مەسعود دەربرێ کە دوێنێ لە هەولێر دەستبەسەر کرا.

وتیشی: بە پێی دەستوور مافی گوزارشتکردن لە بیروڕا پارێزراوە، تا ئێستاش پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ئیدریس مەسعود نەکراوەتەوە، بۆیە هیوادارین ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.

دوێنێ لە کاتی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون لە هەولێر، نانەوایەك بە ناوی ئیدریس مەسعود، بە توندی دژی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم قسەی کرد و داوایکرد چاکسازی لە سەرەوە دەستپیبکات نەك گوشار لەسەر نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون دروست بکەن.

چەند کاتژمێرێك دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئیدریس مەسعود لەلایەن هیزێکی ئەمنیی هەولێرەوە دەستگیرکرا و ئاسۆ هاشم سەرۆکی تیمی پارێزەرە خۆبەخشەکانیش وتی: بروا ناکەم ئیدریس بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کرابێت.

ئیدریس مەسعود ئازاد کرا
پێشت ئیدریس مەسعود ئازاد کرا
پەروەردە چۆن مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی دەکات؟
دواتر پەروەردە چۆن مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی دەکات؟
ەیوەندیدار