پارێزگاری هەولێر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئیدریسی نانەوا ئاشکرا دەکات



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند داواکاری خاوەنی نانەواخانە و فڕنەکانی سوموون جێبەجێکرا و دەربارەی دەستگیرکردنی ئیدریسی نانەواش ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون وەکو خۆی نەگەیشتبووە خاوەنی نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون و داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە کرێی غاز و کارەبایان بە ڕێژەی 50٪ بۆ کەمکراوەتەوە و ئاردیش بە 3-4 هەزار دینار هەرزانتر وەردەگرن.

ئومێد خۆشناو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود، ئەو نانەوایەی کە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون، دەستبەسەر کرا ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە تۆزێك سەرگەرمانە هەڵسوکەوتی کرد و قسەی بە خەڵکی هەولێر وتبوو.

وتیشی: ئیدریس مەسعود لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان بانگ کرا و داوای لێبوردنی کرد و ئێستا لە دەرەوەیە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسۆ هاشم، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش بە “خەڵك”ی ڕاگەیاند ئیدریس مەسعود ئازاد کرا.

ئایا عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان؟
پێشت ئایا عێراق جدییە لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان؟
ئیدریس مەسعود ئازاد کرا
دواتر ئیدریس مەسعود ئازاد کرا
ەیوەندیدار