دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستی پێكردەوە



دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری عێراقی لە سلێمانی دەستی پێكردەوە.

لە بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە سلێمانی بۆ ئەو بەنزینخانانەی پێشتر بەنزینی عێراقی-یان دابەش دەكرێت، چەند بەنزینخانەیەك ڕایانگەیاند، كە دەستیان بە دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری كردۆتەوە.

شۆفێرێك، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی بەنزینی 750 دیناری وەرگرتووە، چونكە نرخەكەی هەرزانترە لە بەنزینی بازرگانی و بۆ دۆخی ئێستای خەڵك باشە، كە مووچە نییە.

ڕاشیگەیاند، بوونی ئەو بەنزینە بە بەردەوامی كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی.

لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی ڕابردووەوە ناردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ هەرێم لەلایەن عێراقەوە ڕاگیرا و هۆكارەكەشی بۆ گرفتی نێوان حكومەتی عێراق و كۆمپانیایەكی تایبەت بە پاڵاوتنی گەڕێنرایەوە.

چۆن بتوانین چاوەکانمان لەهیلاکبوون بپارێزین و سەلامەتبین ؟
پێشت چۆن بتوانین چاوەکانمان لەهیلاکبوون بپارێزین و سەلامەتبین ؟
یەکەمین هاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد
دواتر یەکەمین هاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد
ەیوەندیدار