پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە



نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە، ئەگەر سوننەکان نەتوانن کەسێک بۆ پۆستەکە دیاری بکەن، ئاماژەی بەوەکرد، ” پەرلەمان قسەی کۆتایی دەبێت لە هەڵبژاردنی هەرکەسێک کە بە گونجاویی بزانێت.”

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی جەمالی، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، ئەگەر پێکهاتەی سوننە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی نەکاتەوە، ئەنجومەن بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ ئەم پۆستە، چونکە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دواکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە ناوخۆوە لەلایەن لایەنەکانی پێکهاتەی سوننە یەکلایی بکرێتەوە، بەجۆرێک کەسێک بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بکریت، لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەکێکیان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان سەر بە ماڵی سوننەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە دواکەوتووە.

هەر بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکاتەوە، بۆ هەڵبژاردنی کەسێک لە نێوان کاندیدەکان بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی.

لێخۆشبوونی ٪٥٠ پارەی کارەبا بەردەوامە
پێشت لێخۆشبوونی ٪٥٠ پارەی کارەبا بەردەوامە
دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردەوە
دواتر دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردەوە
ەیوەندیدار