لێخۆشبوونی ٪٥٠ پارەی کارەبا بەردەوامە



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لێخۆشبوونی ٪٥٠ی پاره‌ی كاره‌با به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌کرد، “ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ داشكاندنی ٪٥٠ی پاره‌ی خه‌رجی كاره‌باكانیان به‌رده‌وامه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ١٠/٤/٢٠٢٢ ه‌وه‌ لێخۆشبوونه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌یان گرێته‌وه‌، بۆئەوەی خاوه‌ن فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان سوودمه‌ند ببن پێویستە به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن تا كاری داشكاندنه‌كه‌تان بۆ بكرێت.

وەزارەتی پەروەردە دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێکرد
پێشت وەزارەتی پەروەردە دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێکرد
پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە
دواتر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە
ەیوەندیدار