پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و كاتی یەكەم كۆبوونەوە دیاری دەكرێت



سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هاتنی پشووی زستانەی پەرلەمانی ڕاگەیاند و بڕیاریدا لە 9ی ئەم مانگەوە كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق، خولی یەکەمی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانان لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤ دەستپێدەكاتەوە.

سەرۆكایەتی پەرلەمان داوا لە ئەندامانی پەرلەمان و لیژنەکان و فراكسیۆنەكان دەکات دەست بە كاری یاسادانان و چاودێریکردن بكەنەوە.

دەشڵێت: “وادەی دانیشتنی ئاسایی داهاتووی پەرلەمان دیاری دەکرێت، بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکە یاسادانان و چاودێریانەی، کە بە پەرلەمانی عێراق سپێردراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شاندی هەرێم گەیشتۆتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەمواری یاسای بودجە لە وەرزی نوێی یاسادانان بە مەبەستی جێگیركردنی پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدەر لە خەرجی كرداری و زیاد كردنی پشكی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت.

شاری زیرەک لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
پێشت شاری زیرەک لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
لە هەڵەبجە سایلۆیەك بە 10 كۆگاوە دروست دەكرێت
دواتر لە هەڵەبجە سایلۆیەك بە 10 كۆگاوە دروست دەكرێت
ەیوەندیدار