شاری زیرەک لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت



قوباد تاڵەبانی دەستپێشخەریی شاری زیرەک لە سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە،سلێمانی دەبێتە شارێکی زیرەک smart suli

ئەمڕۆ شەممە 6ی کانوونی دووەم، لەدەستپێشخەرییەکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، یەکەمین چالاکی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) سمارت سولی لەشاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٧،  پلاتفۆڕمی سمارت سولی لە سلێمانی بەڕێوەبچێی، ئەم پلاتفۆڕمە دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار، لەپێناو باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لەرێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و تەکنەلۆجیای زیرەک و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە کە سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداھێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٧، ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart suli city solutions Hackathon ) لەسلێمانی بەڕێوەبچێت، کەتێیدا چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەکان و دەوڵەمەندترکردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەخرێنە ڕوو.

لینکی خوارەوە وێب سایتی سمارت سولییە:

https://smartsuli.krd/ckb

ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
پێشت ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و كاتی یەكەم كۆبوونەوە دیاری دەكرێت
دواتر پشووی پەرلەمان كۆتایی هات و كاتی یەكەم كۆبوونەوە دیاری دەكرێت
ەیوەندیدار