سودانی: لیژنەیەكی دوو قۆڵی پێكدەهێنرێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر كۆتایهاتنی ئەركی هێزە بیانییەكان لە عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكدەهێنن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی كاریگەری خراپی لەسەر عێراق هەبووە و وەكو هێرشكردنەسەر عێراق و ئێران بوو.

دەشڵێت: “عێراق رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە، بەڵام لە هێرشەكەی سەر بەغدا سەروەری وڵات و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێلكران”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئیدانەی هێرشەكردنەسەر هێزە ئەمنییەكانیان دەكەن و حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی فەرمی دەوڵەت دەكات و بەشێكە لە هێزە چەكدارەكانی عێراق.

سودانی وتیشی، “هیچ كەس ناتوانێت سەروەری عێراق پێشێل بكات و هەڵوێستەكانیشمان نەگۆڕە سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و لیژنەیەكی دوو قۆڵیش لە نێوان هەردوولا پێكدەهێنرێت بۆ كۆتایهاتنی ئەركی ئەو هێزانە لە عێراق”.

ئارام سەردار “لەبیرناچی” بڵاودەكاتەوە
پێشت ئارام سەردار “لەبیرناچی” بڵاودەكاتەوە
بانكی ناوەندی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
دواتر بانكی ناوەندی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار