بانكی ناوەندی چەند بڕیارێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕادەگەیەنێت



بانكی ناوەندی عێراق ڕێوشوێن و بڕیارەكانی داهاتووی ئاشكرا كرد بۆ پاڵپشتیكردنی دینار و هێشتنەوەی هێزی بەرامبەر دراوەكانی دیكە و چەند ڕێوشوێنێكی دیكە، كە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا، كە ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی.

محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە) ڕایگەیاند، “بانكی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو بانكەكان دەكات و بەدواداچوون بۆ سكاڵاكانی كڕیاران دەكات ئەگەر بانكەكان ناچار بكرێن هەژماری كڕیارەكانیان بگۆڕن بۆ دۆلاری ئەمریكی”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەم كێشەیە ئاسانە بەدواداچوون و چاودێری بكرێت و ئەو بانكانەی پابەندی ئەم بڕیارە نین بەرپرسیار دەكرێن.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم بڕیارە و ئەو بڕیارانەی، كە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن هەموویان لە بەرژەوەندی پشتیوانیكردنی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانەیە و ئەوەی بەهێزی دینار و متمانەی خەڵك پشتڕاست دەكاتەوە ئەوەیە، كە بانكی ناوەندی عێراق بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی كەرتە جۆراوجۆرەكان دواناكەون، چونكە ئێستا دارایی كەرتەكانی بازرگانی و پارەدانی ئەلیكترۆنی و گەشت و كەرتەكانی دیكە دابین دەكات”.

وتوشیەتی، “لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوشوێنی زیاتر دەبێت لە بواری دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی بازاڕ و پشتیوانیكردنی دیناری عێراقی و پاراستنی هێزی خۆی بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە”.

ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی دەڵێت: “بانكی ناوەندی لە ڕێوشوێنە نوێیەكانیدا ڕێگری لە بانكەكان كردووە لە گۆڕینی ئۆتۆماتیكی هەژماری كڕیاران بە دراوی دۆلار بۆ دیناری عێراقی بەبێ ڕەزامەندی كڕیار و ڕێگە بە كڕیارەكان دەدات هەژمار بە دراوی جیاواز بكەنەوە.”

جەختیشی كردۆتەوە، “ئەوەی نوێیە لە نوێكردنەوەی ڕێوشوێنەكاندا ئەوەیە، كە ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ دەوڵەتدا هەیە ڕێگەیان پێدراوە ئەو پارەیە وەربگرن كە دێت، لەوانە مووچەی كرێكاران، هەروەها گرێبەستە بەردەوامەكان لەسەر بەخشین و قەرزەكان بەگوێرەی ئەنجومەنی وەزیران و خاڵی دیكەی ئەم بڕیارە نوێیە ئەوەیە، كە ڕێگە بە بانكەكان بدات لەگەڵ كڕیارەكانیان ڕێكبكەون”.

وتی: “ئەم ڕێوشوێنانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕدا و دابینكردنی دۆلار زیاد دەكات و بەشداری دەكات لە خزمەتكردن و پشتیوانیكردنی كەرتە گرنگەكانی ئابووری، لەوانە هەناردەكاران و ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری حكومەتدا كاردەكەن و لە بواری پەرەپێدانی ژێرخان و پرۆژە ستراتیژییەكاندا كاردەكەن، جگە لە پشتیوانیكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كە بەشدارن لە بواری مرۆیی و خێرخوازی لە عێراقدا.”

محەمەد یونس ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئامانجی سەرەكی پشت ئەم نوێكردنەوەیە یان ئەم ڕێنماییانە فراوانكردنی گەورەترین بەشی شیاوە بۆ بەدەستهێنانی دۆلاری نەختینەیی لە ڕێگەی دابینكردنی پێداویستییەكانی ئێستای ئەم دۆلارەوە، لە كاتێكدا ئەم ڕێنماییانە سوودمەندانی دۆلار فراوان دەكەن، بە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیشەوە، هەروەها پشتیوانی لەو ڕێوشوێنانە دەكەن بەشێكی گرنگی ئابووری، كە كەرتی هەناردەكارانن”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بڕیارەكە بە ڕوونی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی لەلایەن بانكەكانەوە پێناسە كردووە و تیشك دەخاتە سەر كێشەی ناردنی پارەی هاتوو، چونكە ڕێگە بە هەندێك جۆر دەدات، كە پارەی هاتوویان بە پارە وەربگرن و ئەم بڕیارە پەیوەندی بە ناردنی پارەوە هەیە نەك فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، چونكە فرۆشتنی پارە بە گەشتیاران وەك ئێستا بەردەوام دەبێت، جگە لە دابینكردنی پێداویستییەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “هیچ سنوورداركردنێك بەسەر بانكەكاندا جێبەجێ نەكراوە لە بواری گواستنەوەی پارەدا، چونكە ڕێوشوێن هەیە لە بواری كۆتایی هێنان بە پلاتفۆرمی بانكی ناوەندی عێراق بە پشتیوانیكردنی بەرژەوەندییەكان بۆ كردنەوەی هەژمار لە بانكە بیانییەكان لە دەرەوە، ڕۆڵی بانكی ناوەندیش سنووردارە بە بەهێزكردنی ئەو هاوسەنگییانە و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەكان.”

وتیشی ” هیچ سنوورداركردنێك نییە لەسەر گواستنەوەی پارە بە دراوە جیاوازەكان لە سیستەمی بانكیدا بە دراوە بیانییەكان، بەڵام ئەم بڕیارە پەیوەندی بە دۆلاری پارەی كاشەوە هەیە”.

سودانی: لیژنەیەكی دوو قۆڵی پێكدەهێنرێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان
پێشت سودانی: لیژنەیەكی دوو قۆڵی پێكدەهێنرێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان
لەنزیكەی 3 مانگدا 115 جار بنكەكانی ئەمریكا بۆردومان كراون
دواتر لەنزیكەی 3 مانگدا 115 جار بنكەكانی ئەمریكا بۆردومان كراون
ەیوەندیدار