ڕۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتێكی دیكەی بردەوە



کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەستێرەی یانەی نەسر، خەڵاتێکی نوێی لە خولی سعودیە بەدەستهێنا، ئەمەش دوای درەوشاوەیی لەگەڵ تیپەکەی لەم ماوەیەی دواییدا.

ماڵپەڕی “بلیچەر ڕیپۆرت” بڵاویکردەوە، کریستیانۆ لە مانگی کانوونی دووەم (12)ی ساڵی ڕابردوودا خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.

ڕۆناڵدۆ مانگی ڕابردوو بەشداری لە 5 یاری خولدا کرد، کە تیایدا توانی لە 4 یاریدا گۆڵ تۆمار بکات، 5 گۆڵی تۆمارکرد و 2 گۆڵی دیکەش هاوکاری کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە پورتوگالییەکە بۆ چوارەم جار (شوبات، ئاب، ئەیلول و کانوونی دووەم) خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە لەدوای پەیوەندیکردن بە نەسرەوە.

کریستیانۆ هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە دەرکەوتنە باشەکەی لەگەڵ یانەی نەسر بۆ ئەوەی پاڵەوانێتی خولەکە بەدەستبهێنێت، چونکە تیپەکە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و بە 7 خاڵ لەدوای ئەلحیلاڵی پێشەنگەوەیە.

ڕۆناڵدۆ لە ئاهەنگی خەڵاتی گڵۆب سۆکەری 2023 خەڵاتی “مارادۆنا”ی لەسەر دانرا، دوای ئەوەی ئەمساڵ بە تۆمارکردنی 54 گۆڵ لە پلەی یەکەمی لیستی گۆڵکارانی جیهاندا بوو.

یاریزانە پورتوگالییەکە خەڵاتەکەی بەدەستهێنا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەرزشی دوبەی پێشکەشکرابوو، دوای کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ کیلیان مباپی فەرەنسی و هاری کەینی ئینگلیز و ئێرلینگ هالاندی نەرویجی.

ئەمڕۆ بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
پێشت ئەمڕۆ بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
کارەبای سلێمانی: بەهۆی زۆری خواستەوە كارەبای نیشتمانی كەم بۆتەوە
دواتر کارەبای سلێمانی: بەهۆی زۆری خواستەوە كارەبای نیشتمانی كەم بۆتەوە
ەیوەندیدار