کارەبای سلێمانی: بەهۆی زۆری خواستەوە كارەبای نیشتمانی كەم بۆتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هۆكاری كەم بوونەوەی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی سەرما و زستاندا “بۆ زۆری خوسات” گێڕایەوە و دەشڵێت: “لە وەرزەکانی هاوین و زستان خواست لەسەر کارەبا ڕوو لە زیادبوون دەکات”.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە لێدوانیکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەگشتی ڕۆژانە ٨ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت و لە هەوڵی زیادکردنی ڕێژەکەشداین.

ڕاشیگەیاند، وەک ئاشکرایە لە وەرزەکانی هاوین و زستان خواست لەسەر کارەبا ڕوو لە زیادبوون دەکات، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم لە ئێستادا زیاتر لە 3 هەزار مێگاواتە و خواست بۆ سەروو 6 هەزار مێگاوات زیادیکردووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی کەمی ڕێژەی پیدانی کارەبای نیشتیمانییە بە هاووڵاتیان.

بەهۆی قەیرانی دارایی و سووتەمەنییەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایان بۆ نیوە دابەزیوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی پێشتر حکومەت ڕایگەیاندبوو، ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی کارەبا لە کاتێکی ئاساییدا لە نێوان ٦ هەزار بۆ ٧ هەزار مێگاواتدایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و سوتەمەنییەوە، توانای بەرهەمهێنان بۆ نیوە دابەزیوە.

ڕۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتێكی دیكەی بردەوە
پێشت ڕۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتێكی دیكەی بردەوە
له‌ یارییه‌كه‌ گه‌یشتوون؟
دواتر له‌ یارییه‌كه‌ گه‌یشتوون؟
ەیوەندیدار