ئەمڕۆ بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە



ئەمڕۆ ھەینی 5/1/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەدرێژای کات ھەوری تەواو ئەبێت و لەسنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین زۆربەی کاتەکان کەش باراناوی ئەبێت و لەچیا بەرزەکاندا بەفر بارین ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لەسەنتەری شاری ھەولێر و سنوری پارێزگای کەرکوک لەکاتەکانی رۆژدا ھەندێک کات نمە باران ئەبێت و لە شەودا بۆ ماوەیەکی کورت بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەکاتەکانی رۆژدا نمە باران ئەبێت و لەھەندێ کات و ناوچەی جیاجیادا ئەبێت و لە شەودا ئاستی دابارینی باران مامناوەند ئەبێت بەشێوەی پچڕ پچڕ و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی رۆژدا ئاسمان نیمچە ھەور ئەبێت و ئەگەری باران نابێت لەکاتەکانی شەودا بۆ ماوەیەکی کورت لەھەندێ ناوچەدا نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە و خێرایی با لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ تا شەو مامناوەند چالاک ئەبێت بەخێرای 10-25 کم لەکاتژمێرێکدا .

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی، کاریگەری ئەم شەپۆلە درەنگانی شەو کۆتایی دێت و لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 6/1/2024 تا کاتەکانی نیوەرۆ لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری تەم و مژ ئەبێت، چری تەم زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی سەنتەری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و باشوری شاری سلێمانی.

داهاتی ساڵێكی سلێمانی و هەڵەبجە ترلیۆنێك دیناری تێپەڕاند
پێشت داهاتی ساڵێكی سلێمانی و هەڵەبجە ترلیۆنێك دیناری تێپەڕاند
ڕۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتێكی دیكەی بردەوە
دواتر ڕۆناڵدۆ بۆ جاری چوارەم خەڵاتێكی دیكەی بردەوە
ەیوەندیدار