ئیمباپێ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد



کیلیان ئیمباپێ لە یاری جامی پاڵەوانی فەڕەنسا جگە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، ژمارەیەکی پێوانەیی تاکەکەسیشی تۆمار کرد.

کیلیان لە یارییەکەی شەوی ڕابردووی پاریس سان جێرمان لەگەڵ یانەی تولوزدا، توانی 22ەمین گۆڵی لەو 23 یارییە تۆمار بکات کە لە سەرجەم پاڵەوانیتییەکانی ئەم وەرزەدا بەشداری تێدا کردوون.

یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر کۆتیایی هات و پاریس جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرزکردەوە.

گۆڵەکەی ئیمباپێ لە تۆڕی یانەی تولوز گۆڵی ژمارە 111ی بوو لەگەڵ پاریس سان جێرمان و بەوەش بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە کە پێشتر بە ناوی یاریزانی ئۆرۆگوایی ئەدینسۆن کافانییەوە بوو.

چارەسەری کۆتایی پرسی مووچە دەکرێت
پێشت چارەسەری کۆتایی پرسی مووچە دەکرێت
ڕاکردن باشترە یان بە پێ ڕۆیشتن؟
دواتر ڕاکردن باشترە یان بە پێ ڕۆیشتن؟
ەیوەندیدار