چارەسەری کۆتایی پرسی مووچە دەکرێت



وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، شاندی حکومەت دەچێتەوه‌ بەغدا و سەردانەکەش بۆ چارەسەریی کۆتایی پرسی مووچەی مووچەخۆران ‌و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت‌.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێم به ‌میدیایەکی نزیك له ‌پارتى ڕاگەیاندووە، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم به ‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایی، سەردانی بەغدا دەکاته‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەردانى شاندەکەی هه‌رێم بە مەبەستی چارەسەرێکی ڕیشەیی ‌و کۆتاییە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران ‌و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان‌، هاوکات شاندی هەرێم دەیەوێت چارەسەری ڕیشەیی ئەم دۆخە بکرێت، چونكه‌ حکومەتی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسا داوای ماف ‌و شایستە داراییەکانی خۆی دەکات”.

هاوکات د. نەرمین مەعروف په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له ‌به‌غدا ڕایگه‌یاندوه‌، “سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم لەمکاتەدا بۆ پرسی مووچە و هەمواركردنی یاسای بودجە گرنگ دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پێویستە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر دەقی ئەو هەموارە ڕێکبکەون، کە پێویستە لە ماددەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەدا بکرێت، پێشئەوەی ڕەشنووسی هەموارەکە بێتە پەرلەمانی عێراق، ئه‌وه‌ى ئێمەش داوایدەکەین لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەوەیە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ناکۆکییەکان جیابکرێتەوە و مانگانە مووچە بدرێت”.

بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە گەیشتە هەرێم
پێشت بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە گەیشتە هەرێم
ئیمباپێ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
دواتر ئیمباپێ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد
ەیوەندیدار