دواین زانیاری لەبارەی گەیشتنی شەپۆلی باران و بەفر بۆ هەرێم



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێكی باران بارین دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕۆژی هەینیدا زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: “بەفر بارین ناوچە شاخاوییەكان و شاخی ئەزمەڕیش دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 4/1/2024 شەپۆلێكی مامناوەند و پچڕ پچڕی بارانبارین ناوچەكانمان ئەگرێتەوە و سەرەتا لەكاتەكانی نیوەڕۆ لەسنوری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاویەكانی دەستپێدەكات و لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بەگوێرەی كات فراوان ئەبێت بۆ ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی ھەینی 5/1/2024 بارانبارین بەڕێژەی باش لەو ناوچانەدا پچڕ پچڕ بەردەوامی ئەبێت و شەپۆلەكە بۆ سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و كەركوك كاریگەریەكانی درێژ ئەبێتەوە و ھەندێك كات بارانێكی مامناوەند بۆ كەم لەو ناوچانەشدا ئەبارێت.

وتیشی، “درەنگانی شەوی ھەینی لەسەر بەرەبەیانی شەممە 6/1/2024 ڕێژەی بارانەكە بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە زیاتر ئەبێت و پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە كۆتایی پێدێت”.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزایەی كەشناسی، “لەئەنجامی بەرزی رێژەی شێ و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا زۆركات تەم و مژ دروست ئەبێت، بەگشتی لەناوچە شاخاوییەكاندا لەبەرزی 1600 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا ئەگەری بەفر بارین ئەبێت بە نمونە لە سەنتەری حاجی ئۆمەران و لوتكەی شاخی ئەزمەر بەفر ئەبارێت”.

نەوتە 50 هەزاریەكەی عێراق گەیشتە هەرێم
پێشت نەوتە 50 هەزاریەكەی عێراق گەیشتە هەرێم
شەقیقە و چارەسەرەکانی
دواتر شەقیقە و چارەسەرەکانی
ەیوەندیدار