شەقیقە و چارەسەرەکانی



شەقیقە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، کە لە ئێستادا زۆربەی چارەسەرەکان بۆی چارەسەری کاتین و زیاتر پێویستە کەسی تووشبوو خۆپارێزی بکات بۆ بەدووربوون لە ئازارەکەی.

د.ئازاد حسن خدر پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار بڵاویکردۆتەوە، شەقیقە وەک نەخۆشییەکی باو کەزیاتر لە ئافرەتاندا هەیە، نەخۆشییەکی درێژخایەنە، لە ئێستادا زۆربەی چارەسەرەکان بۆی چارەسەری کاتین و یەکێک لە کاریگەرترین چارەسەرەکانیش ڕێکخستنی شێوازی ژیانە بە ڕێکخستنی ژەمەکان و کاتی خەو و سترێس.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەم دواییانە هەندێک جۆری چارەسەری تازە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان تاقیکراونەتەوە بۆ نەخۆشانی شەقیقە، کە خۆشبەختانە کاریگەرییەکی زۆر باشیان دروست کردووە لەسەر نەخۆشەکان و ماوەی ژانەسەرەکانیان.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییانەدا چەند جۆرێکی دەرزی تایبەت پەرە پێدراوە کە بە شێوەیەکی وەرزی بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی شەقیقە بوون، و لە بەشێکی نەخۆشەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی دروستکردووە لە کەمکردنەوەی ژانەسەرەکانیان و ڕێگری لە دروست بوونیان.

د. ئازاد ڕێنمایی تووشبووان بە شەقیقە دەکات و دەڵێت، زۆر گرنگە نەخۆشەکان ئەوەیان لە یادبێت، کە سەرەڕای هەموو پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی بۆ پەرەپێدانی دەرمان، ڕێکخستنی شێوازی ژیانیان بە ڕێکخستنی خەو و ژەمەکان و کەمکردنەوەی سترێس، هەر بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکانی چارەسەری شەقیقە دەمینێتەوە!

دواین زانیاری لەبارەی گەیشتنی شەپۆلی باران و بەفر بۆ هەرێم
پێشت دواین زانیاری لەبارەی گەیشتنی شەپۆلی باران و بەفر بۆ هەرێم
پارێزەران: بۆ ئیدانەكردنی هێرشی درۆنەكان جیاوازی لەنێوان شارەكان ناكەین
دواتر پارێزەران: بۆ ئیدانەكردنی هێرشی درۆنەكان جیاوازی لەنێوان شارەكان ناكەین
ەیوەندیدار