سبەی لەکەرکووک و چەند پارێزگایەک پشووی فەرمییە



به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی هەریەکە لە قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و تێپەڕیی چوارساڵ بەسەر کوژرانیاندا  سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ کەرکووک و سێ پارێزگای دیکەی عێراق پشوی فه‌رمییە.

لەڕاگەیەندراوێكدا ئیدارەی پارێزگای كەركووك بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبونی سەركردەكانی سەركەوتن جگە لە دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزاریەكانی شاری كەركووك، سبەینێ لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكاندا پشووی فەرمی دەبێت و دەوام ڕادەگیرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەریەکە لە ئیدارەی پارێزگاکانی دیوانییە و واست و موسەننا بە هەمان بۆنەوە بڕیاریانداوە سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی بێت.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، ٣ی (كانونی دووه‌م)ی ٢٠٢٤ چوار ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێده‌په‌ڕێت كه‌ له‌ هێرشێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌ به‌ره‌به‌یانی ١ی (كانونی دووەم)ی ٢٠٢٠دا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا كرانه‌ ئامانج و گیانیان لەدەستدا.

مامۆستایانی ناڕازیی دەربارەی بایکۆت و خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
پێشت مامۆستایانی ناڕازیی دەربارەی بایکۆت و خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
نوێترین ئاماری کوژراوانی فەلەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە
دواتر نوێترین ئاماری کوژراوانی فەلەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار