مامۆستایانی ناڕازیی دەربارەی بایکۆت و خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە



ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، دەربارەی دەستپێکردنەوەی دەوام وەڵامی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەداتەوە و بڕیاری مامۆستایانیش لەسەر بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ کەسێک بەناوی مامۆستا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی؛ لە سێ لێدواندا، ئاماژە بەوە دەکات گوایە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەتەوە و هەردوولا پێیان باشە دەوام دەستپێبکاتەوە. ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێدوانانە بە نابەرپرسانە و ناڕاست دەزانین و ڕەتیدەکەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت و تا داواکارییەکانی ناو دوا یاداشتمان و کۆتا بەیاننامەمان کە لە کۆیە لەسەر گڵکۆی شەهید مامۆستا هێرش خوێندرایەوە (ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە) خۆی لە پێنج خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە جێبەجێنەکرێن، بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای خوێندگاکان ناکەینەوە”.

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشیخستەڕوو کە “لە نزیکترین کاتدا ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەینەوە و بە کردەیی هەموو میکانیزم و ڕێکارێکی جیاواز دەگرینە بەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان”.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای لێدوانی جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی هات کە تێیدا ئاماژەی دابوو بەوەی دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

 

چالاکوانێکی سیاسی کورد بە مانگرتوویی لەسێدارە درا
پێشت چالاکوانێکی سیاسی کورد بە مانگرتوویی لەسێدارە درا
سبەی لەکەرکووک و چەند پارێزگایەک پشووی فەرمییە
دواتر سبەی لەکەرکووک و چەند پارێزگایەک پشووی فەرمییە
ەیوەندیدار