نوێترین ئاماری کوژراوانی فەلەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە



لە نوێترین ئاماردا کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززەوە بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە ٢٢ ھەزار و ١٨٥ کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ٢٢ ھەزار ، ١٨٥ کوژراو و ٥٧ ھەزار و ٣٥ بریندار.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٠٧ کەس لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون و ٣٣٨ی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢ ھەزار و١٨٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە، ٥٧ ھەزار و ٣٥ کەس.

سبەی لەکەرکووک و چەند پارێزگایەک پشووی فەرمییە
پێشت سبەی لەکەرکووک و چەند پارێزگایەک پشووی فەرمییە
لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن فڕۆکەیەک بەزیاتر لە ٤٠٠ سەرنشیەوە گڕی گرت
دواتر لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن فڕۆکەیەک بەزیاتر لە ٤٠٠ سەرنشیەوە گڕی گرت
ەیوەندیدار