چالاکوانێکی سیاسی کورد بە مانگرتوویی لەسێدارە درا



دوای ١٤ ساڵ زیندانیی، سزای سێدارەی داود عەبدوڵلایی، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای سێدارەی داود عەبدوڵڵایی، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا کە ماوەی شەش ڕۆژ بوو مانی لەخواردن گرتبوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لەسێدارەدانی داود عەبدوڵڵایی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، “پرۆسەی دادگایی ئەم بەندکراوە بە تەواوەتی ناڕوون و نادادپەروەرانە بووە”.

پێشتریش ئەیوب کەریمی و قاسم ئابستە، هاودۆسیەی عەبدوڵڵایی سزای لەسێدارەدانیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

داود عەبدوڵاهی و شەش چالاکی ئایینیی کوردی دیکە بە کۆمەڵێك تۆمەتی وەك “چالاکی دژی ئاسایشی نیشتمانی”، “چالاکی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی”، “ئەندامەتیی گرووپە سەلەفییەکان” و “خراپەکاریی لەسەر زەوی” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

یەکەم خۆپیشاندانی ساڵی 2024 دژی کەمیی کارەبا ئەنجامدرا
پێشت یەکەم خۆپیشاندانی ساڵی 2024 دژی کەمیی کارەبا ئەنجامدرا
مامۆستایانی ناڕازیی دەربارەی بایکۆت و خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
دواتر مامۆستایانی ناڕازیی دەربارەی بایکۆت و خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە
ەیوەندیدار