بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زانیارییەکانیان سەربەیەکێک لەو نوسینگانەیە کە لە خشتەیەکدا ئیاماژەی پێ کردووە پێوسیتە پێش سەردانی کردن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت کارتی زانیارییەکانیان بگۆڕن بۆ ئەو نوسینگانەی کە لە خشتەکادا لەبەرامبەر نوسینگەی پێشتری دەرکردنی کارتی زانیاری هاوڵاتیان هاتووە.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر هەر هاوڵاتییەک ئەو بڕیارە بیگرێتەوە و بەر لە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی زانیارییەکانیان نەگۆڕن ئەوا هیچ کارێکیان بۆ ناکرێت و مامەڵەکانیان ڕایی ناکرێت.

خشتەی ئەو نوسینگانەی هەڵوەشاونەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان کارتی زانیارییان بگۆڕن بۆ نوسینگەکانی بەرامبەریان لەوێنەکەدا دیاریکراوە.

سامانە سروشتییەکان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە دابەشکراوە
پێشت سامانە سروشتییەکان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە دابەشکراوە
بڕیار لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییەوە درا
دواتر بڕیار لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییەوە درا
ەیوەندیدار