بڕیار لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییەوە درا



بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەرێگەی لیژنەکانی قایمقامییەتەکان و بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردن لەناو وەزارەت دەستکراوە بە تۆمارکردنی بریکارەکانی فرۆشتنی سیمکرتی کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت.

هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو ئاسانکاری بۆ خەڵک وەزیری ناوخۆ بەشێک لە دەسەلاتەکانی داوەتە دەست پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆئەوەی هەرکەسە و لەسنووری خۆی مامەڵەکانی تۆمارکردنی بریکارەکان دەستپێ بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەربریکارێک بەگوێرەی سریاڵ نەمبەر سیمکارتی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێ دەدرێت و بەوگوێرەیە لەبەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبێت کەچۆن مامەڵە بەو سیمکارتانەوە دەکات.

هێمن میرانی باسی لەوەشکرد، هیچ سیمکارتێک ناهێنرێتە هەرێمی کوردستان ئەگەر سریاڵ نەبمەرەکانی لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە ڕێگەی پێ نەدرابێت.

دەڵێت، سزای دارایی گەورە بۆ هەرکەسێک دانراوە کە لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵە بە سیمکارتەکانەوە بکات، وتیشی پێویستە برکارەکانی فرۆشتنی سیمکارت مۆڵەتیان هەبێت و لیژنەکانی قایمقامییەتیش بەبەردەوامی چاودێری بازاڕەکان دەکەن.

دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکاری تیمەکان و حکومەتبن لە دەستنیشانکردنی ئەو کەس و شوێنانەی کە مامەڵەی نایاسایی ئەنجام دەدەن، چونکە دواجار هاوڵاتییان زەرەرمەند دەبن لەم جۆرە مامەلانە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ٤٨ کەس
دواتر ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ٤٨ کەس
ەیوەندیدار