سامانە سروشتییەکان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە دابەشکراوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئەو نەوتەی بڵاوکردەوە کە هەتا سەرەتای ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشیان کردووە.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی ٢٠٧ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ەل پارێزگای هەولێر زیاتر لە ٩٠ ملیۆن لیتر و سلێمانی نزیکەی ٧٢ ملیۆن لیتر و دهۆک نزیکەی ٤٤ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون کە دەکاتە ڕێژەی زیاتر ٨٠٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نزیکەی ٩٤٪ی خێزانەکانی هولێر و ٦٩٪ی خێزانەکانی سلێمانی و زیاتر لە ٧٩٪ی خێزانەکانی دهۆک نەوتی سپییان وەرگرتووە.

لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن فڕۆکەیەک بەزیاتر لە ٤٠٠ سەرنشیەوە گڕی گرت
پێشت لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن فڕۆکەیەک بەزیاتر لە ٤٠٠ سەرنشیەوە گڕی گرت
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار