قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە



قوباد تاڵەبانی دەڵێت”چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستیی بە هاوکاری و یەکڕیزی و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان هەیە”.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو هاوڵاتییانی کوردستان دەکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و دەستکەوت بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ئەوەی کە بە سەرکەوتنی گەورەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایی هات، بەڵام بەردەوامی کێشەی بودجە و موچە بارگرانییەکی زۆری بۆ فەرمانبەران و موچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردبوو.

بە درێژایی مانگەکانی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لە ئێستاشدا بە هەموو تواناوە لە هەوڵەکان بەردەوامین و هیوادارین لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە یەکجاری چارەسەری بکەین.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەمان و رەواندنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان پێویستیی بە هاوکاری و یەکڕیزی و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان هەیە. هیوادار و داواکاریشین لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەموو لایەکمان بە روحی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و هەروەها بە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەکارکردن هەوڵ بدەین بە رێکخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و بە یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانییەوە هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر وڵاتەکەمان دوور بخەینەوە و زەمینەیەکی لەبار بۆ خزمەتکردنی زیاتر و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بڕەخسێنین.

پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
یاسین مەحمود: ساڵیکی سەخت و دژوارمان بەڕێکرد
دواتر یاسین مەحمود: ساڵیکی سەخت و دژوارمان بەڕێکرد
ەیوەندیدار