پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، خۆیان بەدور بگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی تر.

پۆلیسی سلیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دڵنیایی دەدەین بەهاووڵاتیان، کە هەموو رێكارێكی پێویستمان بەدانانی مەفرەزە لەسەرجەم شەقام و كۆڵانەكان گرتۆتەبەر، بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان و بەڕێكردنی پشوویەكی ئارام بۆ هەمووان.

جەختیشیکردۆتەوە، داوا لەهاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی تر، چونكە مەفرەزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەپێکراوە، و دەستبەجێ‌ كەسی سەرپێچیكەر دەستگیردەكرێت و ڕوبەروی یاسا دەكرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات وەك چۆن هەمیشە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بون، ئێستاش ئاوا هاوكاریانبن و لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە بكەن (104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ) .

فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لە هەولێر
پێشت فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لە هەولێر
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار