توێژەران ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە



بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی سویدی، بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم پێویست بە ڕێجیمێکی توند ناکات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆی یۆتۆبۆری سویدی، پەیڕەوکردنی پرۆگرامی خۆراکی مامناوەند و کەم کاربۆهیدرات یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە بۆ پاراستنی ئاستی شەکری خوێن بە شێوەیەکی هاوسەنگ.

لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمدا، پەنکریاس ئەنسۆلینێکی کەم یان هیچ بەرهەم ناهێنێت بۆ یارمەتیدانی شەکری خوێن بۆ چوونە ناو خانەکان بۆ ئەوەی وەک وزە بەکاربهێنرێت، لە کاتێکدا بەبێ ئەنسۆلین شەکر لە خوێندا کۆدەبێتەوە و زیانێکی گەورە بە ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنێت.

لە میانی توێژینەوەکەدا توێژەران ٢٥ پیاو و ٢٥ ژنیان هەڵبژارد کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە، داواشیان لێکردن لەسەر پڕۆگرامێکی خواردن بڕۆن کە ٪٥٠ وزەی کاربۆهیدراتەکانی تێدایە، یان پڕۆگرامێکی مامناوەندی کەم کاربۆهیدرات ٪٣٠ وزەی کاربۆهیدراتەکان لەخۆدەگرێت.

سەرجەم بەشداربووانی توێژینەوەکە تووشی بەرزی ئاستی شەکری خوێن بوون و ژەمی ئەنسۆلینیان دەخوارد، ئامێرێکی بەردەوامی چاودێری شەکری خوێن بەکاردەهێنرا بۆ تۆمارکردنی ئاستی خوێن هەر ١٥ خولەک جارێک لە ماوەی ١٦ هەفتەدا.

هەردوو پڕۆگرامی خواردنەکە ئاستی تەندروست لە کاربۆهیدراتی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵیان لەخۆگرتبوو، هەروەها سەوزە و چەورییە تێرنەکراوەکان و گوێز و تۆو و گەنمەشامی تێدابوو.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی شەکری خوێن لە مەودای ئامانجدا بووە بۆ ماوەیەکی زیاتر (٦٨ خولەک لە ڕۆژێکدا) بۆ ئەوانەی کە خۆراکی مامناوەند و کەم کاربۆهیدرات بەکاردەهێنن بە بەراورد بە خۆراکی بەرزی کاربۆهیدرات.

لە هەمان کاتدا ئەو کاتەی کە پێویست بوو بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا بە ڕێژەی ٨٥ خولەک لە ڕۆژێکدا کەم بووەوە.

توێژینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری پزیشکی لانسێت بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە جۆرێک لە ترشەکان کە پێی دەوترێت کیتۆنەکان لە ئاستێکی گونجاودا ماونەتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکان کەمدەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا لەسەر توێژینەوەکە، نووسەری سەرەکی و پسپۆڕی خۆراک سۆفیا ستێرنەر ئیزاکسۆن دەڵێت: توێژینەوەکە دەریدەخات کە پەیڕەوکردنی خۆراکی مامناوەند و کەم کاربۆهیدرات، تێکڕای ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت، ئەمەش بە سوود دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تێکچوونی ئەندامەکانی جەستە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە.

ئایزاکسۆن ئامۆژگاری دەکات کە گرنگە خۆراکەکە تەندروست بێت، بە تایبەتی جەخت لەسەر کوالێتی چەوری و کاربۆهیدراتەکان بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی کاربۆهیدراتەکان زۆر کەم نەبێت.

تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر ڕۆژئاوا
پێشت تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر ڕۆژئاوا
10 تیمی تەندروستی لە هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دواتر 10 تیمی تەندروستی لە هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ەیوەندیدار