10 تیمی تەندروستی لە هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە



تەندروستی هەولێر لە سەری ساڵدا 10 تیمی جێگیر بۆ بەدەنگەوەچوونی هاووڵاتییان لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراودا دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەولێر ڕایگەیاند، دوای بڕیار و پلانی پارێزگای هەولێر بۆ ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ، 10 تیم بەسەرپەرشتی دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئامادەکران.

ڕوونیشیکردەوە تیمەکان وەکو ئامادەباشییەک بۆ ئەگەری هەر ڕووداوێك پێکهێنراون کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەریساڵ ڕووبدەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە تیمەکانی شوێنی دیاریکراو لە نێو شاری هەولێر، تیمەکانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی 122ش لەگەڵ تیمەکانی نێو نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەئامادەباشیدا دەبن.

شوێنی تیمەکانی جێگیرکراوی نێو شاری هەولێر بریتیە لە:

۱.ئیمپایەر

۲.فامیلی مۆڵ

۳.عیەنکاوە (۲)تیم

٤.ماجدی مۆڵ

٥.ناوبازاڕی شار (٢)تیم.

٦.شەقامی ئیسکان

۷.شەقامی غەزالی

٨.گراند ماجدی مۆڵ

توێژەران ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە
پێشت توێژەران ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە
دواتر بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە
ەیوەندیدار