ئۆتۆمبێلێك بەهۆی شۆرتی كارەبایی سووتا



بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەباییەوە ئۆتۆمبێلێك بەتەواوی سووتا.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ئاگادار كرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێك له جۆری (نیسان سێنترا) لە گوندی بێدارون لە قەزای مێرگەسۆر ئاگری گرتووە.

دەشڵێت: “تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە بەتەواوی سووتا، ئەوەش بەهۆی دووری شوێنی ڕووداوی ئاگرەكە لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، جیا لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانی بەدوای سوتانی ئۆتۆمبیلەكەوە نەبووە.

ئەدهەم بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
پێشت ئەدهەم بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات
کۆمسیۆن ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاسکرا دەکات
دواتر کۆمسیۆن ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاسکرا دەکات
ەیوەندیدار