لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕونکردنەوە دەدرێت



دەوەن مەحمود، بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی یەکەکان لە کۆمپانیای بەڕێز ڕایگەیاند، پرۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجیبوون بەردەوامە.

دەوەن مەحمود بەرپرسی بەشی تۆمارکردنی یەکەکان لە کۆمپانیای بەڕێز لە لیدوانێکدا بۆ( خەڵک )دواو وتی” لەدوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانەوە بۆ تاپۆکردنی سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون، بەشێک لە پرۆژەکانی کۆمپانیای بەڕێز کاری تاپۆکردنی سەرجەم یەکەکانی تەواو بووە و بەناوی هاوولاتیان خۆیانەوەن.

باسی لەوەشکرد، ئەوان وەک کۆمپانیای بەڕێز لە سەرەتا ترین کۆمپانیاکان بوون کە لە شاری سلێمانی و سنووری دەوروبەری پرۆژەیان هەبووە، و زۆرینەیان تایبەت بووە بە کەسانی کەم دەرامەت و هەژار.

ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ساڵی ئایندە دوو پرۆژەیان کاری ئیفراز و جیاکردنەوەی بۆ کراوە و لە قۆناغی کۆتاییدان و دەکرێن بەناوی کڕیارانەوە.

هاوکات داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات ئەوانەی کاری تاپۆکردنی یەکەکانیان ماوە سەردانیان بکەن، بۆئەوەی کارئاسانییان بۆ بکەن و بکرێن بە ناویانەوە.

کۆمپانیای بەڕێز خاوەنی بیرۆکەی 25 هەزار یەکەی نیشتەجیبوونە لە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا چەند پرۆژەیەکی کاری تاپۆکردنی تەواو بووە، و لە زۆربەی پرۆژەکانی تریشدا بەردەوامن لە تاپۆکردنی یەکەکان بەڵام قەیرانی دارایی و مووچە پرۆسەکەی لەسەرجەم پرۆژەکان خاو کردۆتەوە.

دروستکەری دەمانچەی گڵۆک ی نەمسایی کۆچی دوایی کرد
پێشت دروستکەری دەمانچەی گڵۆک ی نەمسایی کۆچی دوایی کرد
مامۆستایان بۆ وەرزی دووەمی خویندن بڕیار دەدەن
دواتر مامۆستایان بۆ وەرزی دووەمی خویندن بڕیار دەدەن
ەیوەندیدار