دروستکەری دەمانچەی گڵۆک ی نەمسایی کۆچی دوایی کرد



کۆمپانیای ” Glock GmbH” لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویکردەوە کە دروستکەری دەمانچەی نەمسایی گاستۆن گلۆک لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، هاوکات وێنەیەکی گلۆک و بەرواری لەدایک بوون و مردنەکەی بڵاوکردەوە.(19-7-1929 – 27-12-2023) ،

دروستکەری دەمانچەی “گلۆک” لە شاری ڤیەننا ئەندازیاری میکانیکی خوێندووە، پێش ئەوەی نموونەیەکی سەرەتایی دەمانچەکە دروست بکات.

دەمانچەی گلۆک هەرزانترین و سووکترین کێشی هەیە، هەڵوەشاندنەوەی ئاسانە و فیشەکی زیاتر لە دەمانچەی تر دەتەقێنێت.

فرێتەر ئۆفیر کە لە ساڵی 2018دا دەرهێنەری فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بوو بە ناوی “ویبون ئۆف چویس” سەبارەت بەو ملیاردێرە وتی: دەتوانین گاستۆن گلۆک بە ستیڤ جۆبس وێنا بکەین کاتێک یەکەم بەرهەمی ئەپڵی لە گەراجەکەیەوە بڵاوکردەوە.

لە ئەمەریکا ئێستا نزیکەی لەسەدا 80ی ئەفسەرانی پۆلیس ئەو جۆرە دەمانچەیە بەکار دەهێنن.

وادەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا کرا
پێشت وادەی هەمواری یاسای بودجە ئاشکرا کرا
لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕونکردنەوە دەدرێت
دواتر لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕونکردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار