مامۆستایان بۆ وەرزی دووەمی خویندن بڕیار دەدەن



ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ / ١٢ / ٢٠٢٣ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە شاری کۆیە و لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی مامۆستا هێرش کۆبوونەوە و بڕیاری درێژەدان بە بایکۆتیان دا .

لە بەیاننامەیەکدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاند، لەوەرزی دووەمی خوێندن بەردەوامیی بە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانمان دەدەین، چونکە دەسەڵاتدارانی هەرێم و زۆر بێ باک و خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆراندا دەکەن و ئامادەنین کێشەکان چارەسەر بکەن .

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئێمە وەک چۆن پێشتر باکمان بە فشار و چەواشەکاریی و سزادانی ئیداریی و دارایی و هەڕەشەکانی دەسەڵات نەبووە، بۆ لەمەودواش ئاوڕیان لێنادەینەوە و بە ورەیەکی بەهێزترەوە بەردەوام ئەبین لەم خەباتە مەدەنییە فراوانە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە بەیاننامەکەیاندا جارێکی تر، جەخت لە داواکارییە هەمیشەییەکانیان دەکەنەوە کە ئەم داوایانەی لای خوارەوەن:

١. دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران

٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

٣. دیاری کردنی چارەنوسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ

٤. دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

٥. دابەشکردنی مووچەکانمان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن بانکە حکومیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

وە هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەوەرزی دووەمی خوێندن بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و درێژە بە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان دەدەین بە گروتینی زیاترەوە بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی بەکردەیی وەڵامی داواکارییەکانمان وەردەگرین .

لەکۆتاییدا داواکارین.

وەرزێکی خوێندن لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات، لە سنوری هەولێر و دهۆک تاقیکردنەوەی خویندن ئەنجام درا، بەڵام لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین، دەرگای قوتابخانەکان نەکرانەوە و مامۆستایان بایکۆتی سەرتاسەرییان کرد، جگە لە ناوەندە ئەهلییەکان.

لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەبارەی تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕونکردنەوە دەدرێت
نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
دواتر نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
ەیوەندیدار