توركیا چەند ناوچەیەكی پێنجوێن بۆردومان دەكات



فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارۆچكەی پێندوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان دەكات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا گوندەكانی (ساڵیاوا و كانی میران)یان لە سنووری پێنجوێن بۆردوومان كردووە.

بەپێی شایەتحالڵانی ناوچەكە، چەند دەنگێكی بەرز بیستراوە و دووكەڵ بەرزبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانییەكانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراون.

سوپای توركیا بە بەردەوامی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە بۆردومان دەكات، لەكاتێكدا هەندێك لەو ناوچانە بە سەدان كیلۆمەتر دوورن لە خاكی توركیا و چەند ڕۆژێكیشە بۆردومانەكانی بۆ سەر هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان چڕكردۆتەوە و چەندین كەس شەهید و بریندار بوون.

 

کێشەی کەمی ئاو عێراق بەرەو جەنگ دەبات
پێشت کێشەی کەمی ئاو عێراق بەرەو جەنگ دەبات
پارتی لە نەینەوا پەیامێک بە یەکێتی دەدات
دواتر پارتی لە نەینەوا پەیامێک بە یەکێتی دەدات
ەیوەندیدار