داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت



لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتی پەیەدە کۆبوونەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دکتۆر جاویدان حەسەن، نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئامانجی لەناوبردنی سیستمی دیموکراسی لە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە وەک نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووینەوە سەبارەت بە هەڵوێست نواندن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکات ڕاگەیەندراوێکمان نووسیووە کە لە چەند خاڵێک پێکدێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوامان کردووە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە زووترین کات جموجۆڵێک بکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی دەستنیشانبکرێن و ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکرێت.

هاوکات لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی فشارێک دروستبکەن کە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت و دان بە خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بنرێت.

 

بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکرا
دواتر تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکرا
ەیوەندیدار