بانکی ناوەندی زۆرترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری ڕۆژانەی بڵاوکردەوە کە بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆرترین بڕی بە نەخت بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 200 ملیۆن و 165 هەزار و 854 دۆلاری فرۆشتووە کە 35 ملیۆن و 190 هەزاری بە نەخت بووە.

بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمە یەکەمجارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی ئەو بڕە زۆرە دۆلارە بە نەختی بخاتە بازاڕەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا گەیشتە 152 هەزار و 300 دینار.

سامسۆنگ و نێتفلێکس لە زنجیرەی Squid Game هاوبەشی دەکەن
پێشت سامسۆنگ و نێتفلێکس لە زنجیرەی Squid Game هاوبەشی دەکەن
داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت
دواتر داوای ناوچەی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت
ەیوەندیدار