کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەنرا



کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا  و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لەدواى نیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ئەـرۆ دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەشێوەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر     :  ١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی   : ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک      : ١٦   پلەى سیلیزى

کەرکووک   : ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : ١٧  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   ١٦ پلەى سیلیزى

گەرمیان  : ٢٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى

سۆران  : ١٤  پلەى سیلیزى

لە یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دژە تیرۆر کردووە
پێشت لە یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دژە تیرۆر کردووە
دوو ئۆتۆمبێل سووتان و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
دواتر دوو ئۆتۆمبێل سووتان و سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار