لە یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دژە تیرۆر کردووە



لە ماوەی یەك ڕۆژدا هەشت ملیۆن کەس بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوای دامەزراندنیان پێشکەشی دەزگای دژە تیرۆری عێراق کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەریم تەمیمی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای کردنەوەی پێشکەشکردنی داوای دامەزراندن بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، هەشت ملیۆن کەس داوایان پێشکەش کردووە.

ئەو دەنگۆیانەشی بەدرۆخستەوە کە سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر دامەزراندن، بڵاوکراونەتەوە.

تەمیمی ئەوەشیخستەڕوو کە هەلی دامەزراندن لە دەزگاکە لەبەردەم هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کراوەیە و دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوا پێشکەش بکات.

لەم لینکەوە داوای دامەزراندن پێشکەش دەکرێت:

https://ur.gov.iq/index/org-service/10085

دەیەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت
پێشت دەیەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت
کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەنرا
دواتر کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار