جەمال كۆچەر: لە ٢٠٢٤ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی  ٢٠٢٤ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و هەنگاوی كردارەكی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی مووچەیە لە ئینفاقی فیعلی.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان نیوزی رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە راوێژكارانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پێكهێندراوە بڕیارە كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای بودجە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:”سەرۆكوەزیرانی عێراق و لایەنە عێراقییەكان هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە كە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندان و دەكرێت حكومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار بنێرێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە”.

راشیگەیاندووە، ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت، بەڵام چەند گرفتێك هەیە پەیوەست بە پرسی نەوتی هەرێم كە دەبێت لەگەڵ بەغداد یەكلابكرێتەوە.

پێشنیازێکی هەڵە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
پێشت پێشنیازێکی هەڵە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات
دواتر مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات
ەیوەندیدار