مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات.

بەگویرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هەروەها هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

جەمال كۆچەر: لە ٢٠٢٤ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت
پێشت جەمال كۆچەر: لە ٢٠٢٤ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت
هۆکاری مردنی دوو ڕاوچییە کوێتییەکە ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری مردنی دوو ڕاوچییە کوێتییەکە ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار