بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەمکردەوە



بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەمکردەوە و نرخەکەشی لە بازاڕدا لە خوار 150 هەزار دینار ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 199 ملیۆن و 905 هەزار و 896 دۆلای فرۆشتووە کە تەنیا 12 ملیۆن و 640 هەزاری بە نەخت بووە.

فرۆشتنی دۆلاری نەخت بە بەراورد لەگەڵ دوێنی زیاتر لە نیوە کەمترە کە بڕەکەی 28 ملیۆن و 940 هەزار دۆلار بوو.

سەرباری کەمکردنەوەی دۆلاری نەختیش، بەڵام هێشتا نرخەکەی لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە 149 هەزار دیانرەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا
پێشت بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا
دژە تیرۆری عێراق وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر دژە تیرۆری عێراق وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار