دژە تیرۆری عێراق وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی ڕاگەیاند



ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەچەند مەرجێک هەلی دامەزراندنی لە دەزگاکەدا ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕێگەی پێگە فەرمییەکانی تایبەت بە دەزگاکە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا فۆڕمی دامەزراندن بەمەبەستی پڕکردنەوەی لە لایەن هاووڵاتیانەوە بڵاو دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەفەرمی ڕایگەیاند سبەی سێشەممە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن کارا دەکرێت و هەتا کاتژمێر ١١:٥٩ خولەکی ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن لەرێگەیەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە و ناوەکانیان تۆمار بکەن.

هاوکات دەزگای دژە تیرۆری عێراقی چەند مەرجێکی دیاریکردووە بۆ ئەو کەسانەی خوازیارن فۆڕم پڕ بکەنەوە و لەدەزگاکەدا دابمەزرێن، مەرجەکان بریتین لە:

یەکەم: پێویستە ئەو کەسەی ئارەزووی دامەزراندن لە دەزگاکە دەکات دایک و باوکی عێراقیبن.

دووەم: پێویستە تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ بێت.

سێیەم: خاوەنی ناوبانگێکی باش بێت.

چوارەم: دەبێت توانای جەستەیی باش بێت و گرفتی تەندروستی نەبێت.

پێنجەم: پێشینەی تاوانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت، هاوکات پێویستە بەتاوانی شەرەف حکوم نەدرابێت.

شەشەم: پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی سەرەتایی بێت.

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی بۆ نیوە کەمکردەوە
وێڕای زیانە ژینگەییەکان، عێراق لە دژی کەمکردنەوەی وزەی ژێر زەوییە
دواتر وێڕای زیانە ژینگەییەکان، عێراق لە دژی کەمکردنەوەی وزەی ژێر زەوییە
ەیوەندیدار