ڕێگای ٤٧٢ گوند بەهۆی بەفربارین داخرا



ڕێگای ٤٧٢ گوند بەهۆی بەفربارین لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس و مووش لە باکووری کوردستان داخرا، ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.

شەپۆلێکی بەفربارین ماوەی چەند ڕۆژێکە باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس و مووشی بە تەواوی سپی پۆشبووە، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێوان گوندەکان دروستبووە.

بەفربارین لە وان کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامە، رێگای نێوان ٢٧٢ گوندی داخستووە، هاوکات تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگاوبان بەردەوام سەرقاڵی  پاککردنەوەی ڕێگاکانن بۆ کردنەوەی هاتوچۆی نێوان ئەو گوندەکان.

لە پارێزگای هەکاری، ١٢ گوند و ١١٢ ناوچەی نیشتەجێبوون، ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە و پەیوەندییان بە یەکەوە پچڕاوە، لە بەدلیس و مووش تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگای ژمارەیەک گوند و ناوچەی نیشتەجێبوونن.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش چەند ڕۆژێکە شەپۆلی بارانبارین دەستیپێکردووە، بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی دیکەی ناوچەکانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما ڕوویان لە نزمی کردووە.

پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەر و منداڵەکانی سووتاند دەستگیرکرا
پێشت پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەر و منداڵەکانی سووتاند دەستگیرکرا
“لەبەر بنەمای یاسایی و دەستوری ناوی وەزیرەکان و ئەوانەی کەیسی گەندەڵییان لەسەرە بڵاویناکەینەوە”
دواتر “لەبەر بنەمای یاسایی و دەستوری ناوی وەزیرەکان و ئەوانەی کەیسی گەندەڵییان لەسەرە بڵاویناکەینەوە”
ەیوەندیدار