پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەر و منداڵەکانی سووتاند دەستگیرکرا



پۆلیسی بەغدا تۆمەتبارێكی دەستگیرکرد کە هاوسەر و منداڵەکانی سووتاندووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕووداوەکە “قەزا و قەدەر” بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرخی بەغدا ڕایگەیاند، پۆلیسی ناوچەی ساڵحییە ئاگادارکرایەوە لەوەی ماڵێك گڕی گرتووە و ژنێك و سێ منداڵ تێیدا سووتاون.

ئاماژەشیدا بەوەی بانگەشەی ئەوەکرابوو کە ڕووداوەکە بە هۆی گڕگرتنی سپلیتەوە بووە، بەڵام پۆلیس گومانی لەو زانیارییە هەبووە، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەو بارەیەوە پێکهێنا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەن ماڵەکە و ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکەی پۆلیس دەرکەوت لە شوێنی ڕووداوەکەدا نەوت هەبووە، دواتریش دەرکەوت پیاوەکە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە نەوتی بەسەر هاوسەرەکەی و منداڵەکانیدا کردووە و سووتاندوونی.

پۆلیسی بەغدا ڕاشیگەیاند، هاوسەری پیاوەکە و کچێکی بە هۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیان لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە و منداڵێکی دیکەشی برینداربووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش هەڵهاتنی تۆمەتبارەکە هێزەکانی پۆلیس توانیویانە شوێنەکەی بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

سودانی: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی پڕۆژەکان دەبێت
پێشت سودانی: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی پڕۆژەکان دەبێت
ڕێگای ٤٧٢ گوند بەهۆی بەفربارین داخرا
دواتر ڕێگای ٤٧٢ گوند بەهۆی بەفربارین داخرا
ەیوەندیدار