بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کاتەکانی دەگۆڕێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە،لەسبەینێ دووشەممە (٢٥/١٢/٢٠٢٣) بەیانیان ٧ بۆ ٨ ی بەیانی کارناکەن لەبری ئەوە پێشنیوەڕۆ کاتژمێر (١١:٠٠) کارەبا دەدەن لە بری کاتژمێر (١).

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی  ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەواوبوونی پشوەکان لە ٢/١/٢٠٢٤ بەرنامەی کارکردنیان ئاسایی دەبێتەوە.

بەهۆی کێشەی کەمی کارەبای نیشتیمانییەوە لە هەرێم، نەبوونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری وایکردووە، مۆلیدەکان بەشیوەی تەناوب کار بکەن و لەوکاتانەی کارەبای نیشتیمانیی نییە مۆلیدەکان کاردەکەن، هاوکات بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپیرێک کارەبای مۆلیدەی ماڵان لە نێوان ١٠ هەزار بۆ ١٢ هەزار دینارە، و سیتییەکان یەکەیەک بە 280 دینارە.

عێراق و هەرێم لەسەر چەند پرسێکی دیکە ڕێککەوتن
پێشت عێراق و هەرێم لەسەر چەند پرسێکی دیکە ڕێککەوتن
ڤایرۆسێك لەناو منداڵان بڵاودەبێتەوە و پزیشكێك ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات
دواتر ڤایرۆسێك لەناو منداڵان بڵاودەبێتەوە و پزیشكێك ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات
ەیوەندیدار